پارێزگاری ههولێر: ئێوارە خوانی لهگەڵ منداڵانی خانەی بێ سەرپەرشتان کردەوەو جل و بەرگ و هەندێک پێداویستی بۆ دابین کردن
پارێزگاری ههولێر: ئێوارە خوانی لهگەڵ منداڵانی خانەی بێ سەرپەرشتان کردەوەو جل و بەرگ و هەندێک پێداویستی بۆ دابین کردن
ئێوارهی ئهمرۆ چوارشهممه رێكهوتی 4.3.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی بەرنامە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکانی پارێزگای ههولێر، لهمانگی پیرۆزی رهمهزان، بەشداری ئێوارە خوانی لەگەڵ منداڵانی خانەی بێ سەرپەرشتان کرد، هاوکات جل و بەرگو هەندێک پێداویستی کەلوپەلی ژیانی ڕۆژانەیانی بۆ دابینکردن…
پارێزگاری ههولێر، رایگهیاند، كه ئەم هەنگاوە لە مانگی ڕەمەزاندا وەک نیشانەی هاوسۆزی و پشتیوانی لە توێژە هەستیارەکانی کۆمەڵگا هاتە ئەنجامدان، ههروهها جەختی لەسەر گرنگی هاوکاری و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی لهشاری ههولێر کردەوە.
پارێزگاری ههولێر، دووپاتی لهسهر ئهوهشکردەوە، کە پشتگیری لەم خانانە و توێژەکانی پێویستدار بەردەوام دەبێت و بیرۆكه و بەرنامەی تر بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانیان دادەرێژرێت. ئەم جۆرە چالاکیانە هاوکاری دەکات بۆ بەهێزکردنی ڕۆحی هیوای منداڵان و دروستکردنی کەشێکی گونجاو کە هەستی گرنگی و خۆشەویستیان تێدا بگوازرێتەوە.
شایەنی باسە لەو خوانەدا بەرێوەبەری بەرێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وڵامدانەوەی قەیرانەکان و بەرێوەبەری خانەی بێ سەرپەرشتانی هەولێرو مامۆستاو راهێنەران ئامادەبوون .