پارێزگارى هەولێر، لەیادى لە دایکبوونی پێغەمبەرى مەزن، فەخری کائینات محمد (د.خ) سەردانى چەند مزگەوتێک و سەنتەرى بازاڕى شارى کرد

پارێزگارى هەولێر، لەیادى لە دایکبوونی پێغەمبەرى مەزن، فەخری کائینات محمد (د.خ) سەردانى چەند مزگەوتێک و سەنتەرى بازاڕى شارى کرد


پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە 2022.10.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى هەریەک لە د.عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و هێمن قادر جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و عەقید خه‌سره‌و غازی، بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا، بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێشەواى مرۆڤایەتى و فەخری کائینات حەزرەتی محمد (درودى خواى لە سەربێت) سەردانى چەند مزگەوتێک و نێو بازاڕى شارى هەولێرى کرد.

ساڵانە لە هەولێرى پایتەختی هەرێمى کوردستان یادی لەدایکبوونی پێشەواى مرۆڤایەتى و فەخری کائینات حەزرەتی محمد (درودى خواى لە سەربێت) بە رێکخستنی مەولوود و گوتنەوەی سروودە ئایینیەکان و چەند چالاکییەکی دیکە جۆراو جۆر دەکرێتەوە. ئەمرۆش وەک هەموو ساڵێک ژمارەیەکى زۆر لە خەڵکی هەولێر، بەبۆنەی ئەم یادە پیرۆزە بە چالاکی و شێوازی جیاواز خۆشەویستی خۆیان بۆ پێغەمبەری ئیسلام دەردەبڕى و لە نێو سەنتەرى بازاڕ و شەقام و خانەقا و مزگەوتەکاندا مەولوودیان سازکرد و بە گوتنەوەی سروودە ئایینیەکان و دابەشکردنى خواردن و شیرینی یادەکەیان بەرز ڕاگرت.