لە نامەیەكی فەرمیدا كە بۆ پارێزگاری هەولێر نێردراوە، کۆمەڵەی نێودەوڵەتی سەرۆک شارەوانییە فەرانکۆفۆنییەکان ( AIMF ) بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێر دەکات و هاوسۆزی خۆی بۆ دانیشتووانی شارەكە ڕادەگەیەنێت

کۆمەڵەی نێودەوڵەتی سەرۆک شارەوانییە فەرانکۆفۆنییەکان (AIMF) سەبارەت بەو هێرشە ناڕەوایانەی كە لەلایەن گروپە لە یاسا دەرچوو و تیرۆرستانەوە دەکرێنە سەر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، كە لە چوارچێوەی دەستەخوشكی لەگەڵ پاریسی پایتەختی وڵاتی فەرەنسا ئەندامە لەو کۆمەڵە نێودەوڵەتیەدا، لە نامەیەكی فەرمیدا بۆ پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی و پشتگیری تەواو بۆ دانیشتووانی خۆڕاگری شارەکە، بە توندی ئەو پەلامارانە سەرکۆنە دەکات کە ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە دەکەنە ئامانج و جەخت لە پێویستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سڤیل دەکاتەوە و داواش لە هەموو لایەنەکان دەکات ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەما مرۆییەکان بگرن و پابەندبن بە پاراستنی گیانی هاووڵاتیان.

ئەمەش دەقی بەیاننامەكەیە:-

کۆمەڵەی نێودەوڵەتی سەرۆک شارەوانییە فەرانکۆفۆنییەکان (AIMF)، سەبارەت بە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی نزیک و ناوەڕاست، هاوسۆزی خۆی بۆ دانیشتووانی مەدەنی دەدردەبڕێت.

هێرشە سەربازییەكان ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی نزیک و ناوەڕاست بەقورسی كاریگەری كردووەتە سەر دانیشتوان بە تایبەتی ژنان و منداڵان، كە باجی گەورەی ئەو ململانێییانە دەدەن كە تاڕادەیەكی زۆر هیچ پەیوەندییەكی بەوانەوە نییە.

کۆمەڵەی نێودەوڵەتی سەرۆک شارەوانییە فەرانكۆفۆنییەكان (AIMF) هاوسۆزی قووڵی خۆی بۆ دانیشتووانی مەدەنی دەردەبڕێت، بە تایبەتی لەو شارانەی کە ئەندامن لە کۆمەڵەکە لە وڵاتی لوبنان و هەرێمی کوردستانی عێراق و هەولێری پایتەختی.

ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر شارەکانی لوبنان و هەولێر و دەوروبەری، بوونەتە هۆی لەدەستدان و برینداربوونی بەشێكی دانیشتوان و ئاوارەبوونی بەشێكی تریان، کە کاریگەریەكی نەرێنی زۆر دەكاتە سەر سەقامگیری ئابووری و کۆمەڵایەتی ئەم ناوچانە.

لە ناو ئەم بارودۆخە پڕ لە ئازارەدا، کۆمەڵەی نێودەوڵەتی سەرۆک شارەوانییە فەرانكۆفۆنییەكان، لە پاڵ ئەندامەكانی، لەوانە سەرۆك شارەوانییەكان، نوێنەران و بەرپرسانی ئەوشارانە دەوەستێت و بە توندی هەموو ئەو توندوتیژییانە سەركۆنە دەکات کە هاوڵاتییان دەکەنە ئامانج. كۆمەڵەكە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەما مرۆییەکان بگرن و پابەندبن بە پاراستنی گیانی هاووڵاتیان.

کۆمەڵەی نێودەوڵەتی سەرۆک شارەوانییە فەرانکۆفۆنییەکان (AIMF)