پارێزگاری هەولێر، پێشوازیی لە شاندێکی مەڵبەندی هەولێری کۆمەڵی دادگەریی دەكات
پارێزگاری هەولێر، پێشوازیی لە شاندێکی مەڵبەندی هەولێری کۆمەڵی دادگەریی دەكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.7.9، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازیی لە شوان رابهر، بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری کۆمەڵی دادگەریی و شاندێكی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان کردەوە. لەوبارەیەشەوە پارێزگاری ههولێر، تەئكیدی لەسەر گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دامەزرە حکومییەکان و هێزە سیاسییەکان کردەوە، دوپاتیشیکردەوە وەکو پارێزگای هەولێر، دەخوازین پەیوەندییەكی تۆکمە و باشمان لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەكان هەبێت، تاکو بتوانین زۆرترین خزمەت پێشکەش بە هاووڵاتیانی هەولێری پایتەخت بکەین.
لە بەرامبەردا شاندی میوان وێڕای ئەوەی زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێریان کرد بۆ پێشوازیەکەی و هاوكاریی بەردەوامی، ئامادەیی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی خۆیان لەگەڵ پارێزگاى هەولێر نیشاندا.