هەولێر … یادی ٤٣ ساڵەی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانییەکان بەڕێوەچوو

هەولێر … یادی ٤٣ ساڵەی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانییەکان بەڕێوەچوو

هەولێر …
یادی ٤٣ ساڵەی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانییەکان بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ، پێنجشەممە 30.7.2026 بە بەشداری مەلامستەفا مەسعود بارزانی، د. پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردسان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، د. زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی دووی پارتی، و چیا هەرکی، یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێرو د. کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین، و د. ئیدریس هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلتەکنیک و ژمارەیەکی تر لە سەرۆک زانکۆکان و مامۆستایان، کادر و ئەندامانی زانکۆ، مەراسیمی یادی ٤٣ ساڵەی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانییەکان لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەڵاحەددین بەڕێوەچوو.

ئەم مەراسیمە لەلایەن لێژنەی ناوچەی ئاسۆ، بە هەماهەنگی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین، ڕێکخرابوو. لە چوارچێوەی بەرنامەکەدا باس لە قوربانییەکانی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانییەکان کرا و جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی یاد و مێژووی ئەو تاوانە گەورەیە دژ بە مرۆڤایەتییە کرایەوە.

هاوکات، پێشانگایەکی تایبەت بە پرۆسەی ئەنفال و کۆمەڵێک تابلۆی هونەری، کە ئەو کارەساتەیان دەخستەڕوو، پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، ئامادەبووان دووپاتیان کردەوە کە ئەنفال و جینۆسایدی بارزانییەکان پەڕەیەکی تاریکی مێژووی گەلی کوردن و پێویستە یاد و ڕێزی قوربانییەکان هەمیشە بپارێزرێت، ڕاستییەکانی ئەو تاوانانە بۆ نەوەکانی داهاتوو بگوێزرێنەوە و هەوڵ بدرێت هەرگیز ئەو جۆرە تاوانانە دووبارە ڕوونەدەنەوە .