محەمەد حەلبووسی گەیشتە هەولێر

محەمەد حەلبووسی گەیشتە هەولێر

محەمەد حەلبووسی گەیشتە هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.7.30، هەریەک لە بەڕێزان هوشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و فەرهاد ئەتروشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازیان لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم کرد.

ئامانجی سەردانەکەی حەلبووسی بۆ هەرێمی کوردستان، ئەنجامدانی چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی فەرمییە لەگەڵ جەنابی " سەرۆک بارزانی "، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.