لە هەولێر .... چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان (KEF 2026) دەستپێكرد

لە هەولێر .... چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان (KEF 2026) دەستپێكرد

لە هەولێر ....
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان (KEF 2026) دەستپێكرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.7.30، بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و محەممەد عەبدولرەحمان، وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا و ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و ئارام محمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکەی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومەت، شارەزایانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، مامۆستایان و نوێنەرانی دامەزراوە پەروەردەییەکان، بە شێوەیەکی فەرمی کارەکانی چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان (KEF 2026)، لە ژێر دروشمی "پەروەردەی هاوچەرخ، کارامەیی و کوالێتی" لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستیپێکرد.

ئەم کۆڕبەندە ساڵانەیە وەک پلاتفۆرمێکی ستراتیژی و گرنگ سەیر دەکرێت بۆ پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان.

تەوەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە، تاوتێکردنی ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی لە قوتابخانەکاندا، گونجاندنی پرۆگرامەکانی خوێندن لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کاری نوێ، بەدیجیتاڵکردنی سیستمی فێرکردن و بەکارهێنانی ئامرازە زیرەکەکان و پەرەپێدانی توانست و کارامەییەکانی کادری پێگەیەنەر.

کۆڕبەندەکە لە ڕێگەی پێشانگایەکی تایبەت و چەندین پانێڵ و وۆرکشۆپی جۆراوجۆرەوە، هەوڵدەدات نەخشەڕێگایەکی گشتگیر بۆ داهاتوویەکی گەشتر لە کەرتی پەروەردەی کوردستاندا بخاتە ڕوو.