هەولێر … شانۆیی «ئیمپراتۆریەتی هەیاس» نمایشکرا
هەولێر …
شانۆیی «ئیمپراتۆریەتی هەیاس» نمایشکرا
شەوی، یەکشەممە 1.11.2026 بە ئامادەبوونی زەعیم عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئەحمەد کانی، ئهندامى کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندن، سیروان عوسمان بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و جەماوەری شانۆ، نمایشی شانۆیی «ئیمپراتۆریەتی هەیاس» لە هۆڵی ڕۆشنبیریی هەولێر پێشکەش کرا.
ئەم نمایشی شانۆییە لە چوارچێوەی چالاکییە هونەرییەکانی وەرزی پایزە و بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێر و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، پێشکەش کرا.
نمایشەکە، گەشتێکی هونەرییە بۆ ناو یادەوەرییە کۆنەکانی هەولێر و هەولێرییەکان، کە بە زمانێکی شانۆیی، وێنەیەک لە ژیان، مێژوو و یادەوەرییە کۆمەڵایەتییەکانی شارەکە دەخاتەڕوو و بەشێک لە ڕابردووی ئەم شارە زیندوو دەکاتەوە.
نووسینی دەقەکە لەلایەن د. محەمەد عەلی عوزێرییە، دەرهێنانی لەلایەن د. ژیلوان تاهیرەوە ئەنجام دراوە.