بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت، یاریی کۆتایی خولی سێیەمی پاڵەوانێتیی تۆپی پێی دیپلۆماسی بەڕێوەچوو
بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت، یاریی کۆتایی خولی سێیەمی پاڵەوانێتیی تۆپی پێی دیپلۆماسی بەڕێوەچوو
ئێوارەی یەکشەممە 11/1، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یاریی کۆتایی خولی سێیەمی پاڵەوانێتیی تۆپی پێی دیپلۆماسی بەڕێوەچوو، کە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕێکخراوە.
هەردوو تیپی وەرزشیی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا (چێک، پۆڵەندا، بولگاریا، ئەرمینیا) و فەلەستین یارییان کرد و لە ئەنجامدا، تیپی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا بە ئەنجامی 4-2 بووە پاڵەوانی خولەکە.