پارێزگاری هەولێر، پرۆژەی قیڕتاوکردنى به‌شێك له شەقامە ناوخۆییه‌كانى گەرەکی نازنازى بەسەرکردەوە
پێش نیوەڕۆی دووشەممە 2021.12.6 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، به‌یاوه‌ری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و عەبدولواحید ئەحمەد، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر، پرۆژەی دروستکردنی به‌شێك له شەقامە ناوخۆییه‌كانى گەرەکی نازنازى بەسەرکردەوە.
پارێزگاری هەولێر لە بەسەرکردنەوەکەیدا لە نزیکەوە لەگەڵ ئه‌ندازیاران و تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان و پێداویستییەکانی کۆڵییەوە و ده‌ستخۆشى له ئه‌ندازیار و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە كرد كه به‌ڕێكوپێكى كاره‌كانیان ئه‌نجامداوه و ئێستا گه‌یشتوون به قۆناغێك باش له‌كاره‌كانیاندا.
جێگەى باسە، پڕۆژه‌كه به‌گوژمه‌ى (216,438,000) دووسه‌د و شانزه ملیۆن و چوارسه‌د و سى و هه‌شت هه‌زار دینار لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر له‌چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌كانى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێر جێبه‌جیده‌كرێت.