پارێزگارى هەولێر لەگەڵ شاندێکى ڕێکخراوى UNHCR، تایبه‌ت بەپڕۆژەى بەسیستەمکردنى ئاوى خواردنەوەى ماڵان کۆبۆوە
پێش نیوەڕۆى سێشه‌ممه 2021.12.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، بە ئامادەبوونی مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگرانی پارێزگار، له‌دیوانى پارێزگا، لەگەڵ شاندێکى ڕێکخراوى UNHCR سه‌باره‌ت به‌پڕۆژەى بەسیستەمکردن و وەرگرتنى زانیار و چۆنیەتى خەرجکردن و دابەشکردنى ئاوى خواردنەوەى ماڵان کۆبۆوە.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری EJCC/ پارێزگاى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی ده‌وروبه‌ر ئاماده‌ى بوون، دواى خستنه ڕووى پڕۆژەکە و چۆنیەتى بە سیستەمکردنى ئاوى خواردنەوەى ماڵان و ئه‌و ڕێكار و ڕێوشوێنانه‌ى پێویستە لەوبارەیەوە بگیرێتەبەر لە سەرچاوە و تۆڕەکانى ئاوى خواردنەوە و بیرەکان له‌لایه‌ن شاندى میوان کە بەهۆیەوە دەتوانرێت زۆربەى گرفت و کێشەکانى ئاوى خواردنەوەى ماڵان چارەسەربکرێت، پارێزگارى هه‌ولێر ده‌ستخۆشى و سوپاسى شاندى میوانى کرد بۆ پێشکەشکردنى ئەم پڕۆژەیە بە شارى هەولێر و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له ئاماده‌بووان كۆبوونه‌وه و لایەنى پەیوەندیدار كرد لەهەموو ڕووێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن و هه‌نگاوی كرده‌یى و خێرا بگرنه‌به‌ر بۆ بەجێگەیاندنى پڕۆژەکە.