هەولێر.. ڕۆژی نیشتیمانی کۆماری ڕۆمانیا

هەولێر.. ڕۆژی نیشتیمانی کۆماری ڕۆمانیا

شەو چوارشەمە 2021.12.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند، بەشداربوو لە ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی نیشتیمانی کۆماری ڕۆمانیا.
له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، کە نوێنەرانی وەزارەتەکان و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم و کۆمەلگای مەدەنی و ژمارەیەکی دیکە لە کۆنسوڵی گشتیی وڵاتانی بیابی لە هەرێمی کوردستان ئامادەیبوون، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی رۆژی نیشتمانی ڕۆمانیا لە باڵیۆز و کونسڵی گشتیی و ستافی کونسڵخانه‌ی کۆماری ڕۆمانیا لەهەولێر، جەختی لە زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی پەیوەندییەکانی کونسڵخانە و پارێزگای هەولێر کردەوە.