پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە سەرۆکى یەکێتى بەرزکردنەوەى قورسایی عێراق و شاندێکى یاوەرى کرد
دواى نیوەڕۆى چوارشەممە 2021.12.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازى لە محەمەد کازم موزعەل، سەرۆکى یەکێتى بەرزکردنەوەى قورسایی عێراق و شاندێکى یاوەرى کرد کە پێکهاتبوو لە د.مستەفا ساڵح، سکرتێر و د.ساڵح مەهدى، بەڕێوەبەرى دارایی و ئاراس سەعید، سکرتێرى لقى هەولێرى یەکێتى بەرزکردنەوەى قورسایی عێراق.
لەدیدارەکەدا، سەرۆکى یەکێتى بەرزکردنەوەى قورسایی عێراق و شاندێکى یاوەرى زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولیریانکرد بۆ رەخساندنى ئەم دیادارە و تیشکیان خستە سەر ئەنجامدانى پاڵەوانییەتى وڵاتانى عەرەبى بۆ کوڕان و کچان کە بڕیارە لە ناوەڕاستى ئەم مانگە لە هەولێرى پایتەخت بە بەشدارى زیاتر لە 250 یاریزان لەسەرئاستى 16 وڵاتى عەرەبى و لەژێرچاودێرى بەڕێز پاریزگارى هەولێر بەڕێوەبچێت.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر، وێڕاى بەگەرمى خێرهینانیان، ڕایگەیاند: "خۆشحاڵین کە پاڵەوانیەتى ولاتانى عەرەبى لەهەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان بەرێوەدەچێت، وەکو پارێزگاى هەولێریش هەرچی پێویستە لە ئاسانکارى و هاوکاریکردنتان ئامادەین پیشکەشتان بکەین".