پارێزگارى هەولێر، سەردانى لقی هەولێری سەندیکاى پارێزەرانى کوردستانى کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى لقی هەولێری سەندیکاى پارێزەرانى کوردستانى کرد

پێش نیوەڕۆى دووشەممە 2022.1.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بەیاوەرى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژی پارێزەرانی کوردستان سەردانى لقی هەولێری سەندیکاى پارێزەرانى کوردستانى کرد و لەلایەن سەرۆک و ئەندامانى ئەنجوومەنى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان و پارێزەران بەگەرمى پێشوازی لێکرا.
پارێزگارى هەولێر وێڕاى گەیاندنى پەیامى پیرۆزبایی بە بۆنەى ڕۆژی پارێزەرانی کوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشکەوتنی زیاترى بۆ خواستن و تەئکیدى لەوەکردەوە پارێزەران توێژێکی کار و کاریگەری جێبەجیکردنى یاسان لە هەرێمى کوردستان و ئومێد دەکەین ڕۆڵ و کاریگەریان زیاتر بێت لە خزمەتکردنى کۆمەڵگا و پاراستنى سەرورەى یاسا.
جێگەى باسە، له‌ 1993.1.3 په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى دامه‌زراندنى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان دەرکرد و ئه‌و رۆژه‌ کرا بە ڕۆژى پارێزه‌رانى کوردستان، هه‌موو ساڵێك پارێزه‌ران لەسەرتاسەرى کوردستان یادى ئەو ڕۆژە ده‌كه‌نه‌وه‌.