لەژێرناونیشانى (قەڵەمى سەرۆک چراى ڕێگەى لاوانە) یەکێتى لاوان چالاکیەکی ئەنجامدا
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە 2022.1.11، بەئامادەبوونى هێمن هەورامى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و سکرتێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسان و لاوان، یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان پێشبڕکێی خوێندنەوەی پەرتوکی جەنابی سەرۆک "مەسعود بارزانی" (بارزانی و بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد) لەژێرناونیشانى (قەڵەمى سەرۆک چراى ڕێگەى لاوانە) بۆ ئاشنابوونى لاوان بە مێژووى کورد و کوردستان بۆ 56 کچ و کوڕى لاو لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان ئەنجامدا.