پارێزگاری هەولێر سەردانی ئەو پێشمەرگە بریندارەی کرد کە لە چیای قەرەچووغ لەئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستانی داعش برینداربوو
رۆژی شەممە 2022.2.5، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر لەنەخۆشخانە سەردانی ئەو پێشمەرگە بریندارەی کرد کە لە بناری ڕۆژئاوای چیای قەرەچووغ لەئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر خاڵێکی پێشمەرگە برینداربوو.
پارێزگاری هەولێر لەسەردانەکەیاندا لەنزیکەوە لە دۆخی تەندروستیی پرسی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆخواست و ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی نیشاندا و بەڕێوەبەر و پزیشکانی نەخۆشخانەکەشی ڕاسپارد هەرچی پێویستە بۆ چارەسەری ئەنجامبدەن.