لەهەولێر، پڕۆگرامی ساڵی تێد ئێکس ئەنجام دەدرێت

لەهەولێر، پڕۆگرامی ساڵی تێد ئێکس ئەنجام دەدرێت

ئەمڕۆ شەممە 2022.2.19 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بارەگای (تێد ئێکس(TEDx) نیشتیمانیان کرد و لەلایەن بەرێوەبەرانی پێشوازیان لێکرا، کە لەئێستادا ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی پڕۆگرامی ساڵ تەواو بووە.
لەو بارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی بۆ هەموو ئەوکارانەی لەڕابردوودا ئەنجامیانداوە، تەواوی پاڵپشتی خۆی بۆ کاری داهاتوویان دووپاتکردەوە کە بڕیارە لەمنزیکانە ئیڤێنتی نێودەوڵەتی تێد ئێکس(TEDx) نیشتیمان کە یەکێکە لە ئیڤێنتە جیهانیەکان لەهەولێر بەبەشداری چەندین کەسی خاوەن ئەزموون و پسپۆر ئەنجامبدرێت.