بەئامادەبوونی وەزیرى تەندروستى و پارێزگاری هەولێر، هەڵمەتێکى چاندنى نه‌مام بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونی وەزیرى تەندروستى و پارێزگاری هەولێر، هەڵمەتێکى چاندنى نه‌مام بەڕێوەچوو

نیوەڕۆى رۆژی دووشەممە 2022.3.14، بەبۆنەی ساڵیادی له‌ دایكبوونی بارزانیی نه‌مر ڕێبه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كورد و لەدرێژەى هەڵمەتى یادەکانى ئادار و نەورۆزى پارێزگاى هەولێر، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئەحمەد کانى، بەرپرسى لقى2ى پارتى دیموکراتى کوردستان و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانى ئیدارى، بۆردى رێکخراوە ژینگەیەکانى هەولێر بەهەماهەنگى ئەندازەى پارک و باخچەکانى هەولێر، هه‌ڵمه‌تێكی چاندنى نەمامى لە جووت سایدى کۆنى بنەسڵاوە سازکرد.