لەژێرچاودێری پارێزگارى هەولێر، کۆتایی بە دووەمین خولی خوالێخووشبوو (د.فەرسەت سۆفى) بۆ فێرگەکانی کوردستان و عێراق هات

لەژێرچاودێری پارێزگارى هەولێر، کۆتایی بە دووەمین خولی خوالێخووشبوو (د.فەرسەت سۆفى) بۆ فێرگەکانی کوردستان و عێراق هات

شەوی چوارشەممە 2022.3.30، لەژێر چاودێری و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئێڤار فەرسەت سۆفى و د.وەلید عارەب، سەرۆکى یانەى وەرزشى هەولێر و ژمارەیەکى تر لەوەرزشوان و وەرزش دۆستان، لەیاریگاى دووەمى شەهید فرانسۆ هەریرى، یارى کۆتایی دووەمین خولی خوالێخشبوو (د.فەرسەت سۆفى) بۆ فێرگەکانی کوردستان و عێراق، لەنێوان هەردوو فێرگەی(وەفایی-بەحرکە) بەڕێوەچوو.
لەیاریەکى بەهێزدا لەنێوان هەردوو فێرگە، فێرگەى بەحرکە توانى بە 2 گۆڵى بێ بەرامبەر لە فێرگەى وەفایی بباتەوە.
جێگەى باسە، دووەمین خولی خوالێخشبوو (د.فەرسەت سۆفى) بۆفێرگەکانی کوردستان و عێراق، بەبەشدارى 16 فێرگە لەماوەى مانگێک لەشارى هەولێر بەڕێوەچوو کە لەئەنجامدا فێرگەى بەحرکە توانى نازناوى خولەکە بەدەست بهێنێ.