لەژێرچاودێرى و ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، پێشانگایەکى هاوبەشى قوتابیانى پەیمانگاى هونەرەجوانەکانى (لاوک)ى ناحکومى کرایەوە

لەژێرچاودێرى و ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، پێشانگایەکى هاوبەشى قوتابیانى پەیمانگاى هونەرەجوانەکانى (لاوک)ى ناحکومى کرایەوە

رۆژی چوارشەممە 2022.3.30، لەژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند، پەیمانگاى هونەرەجوانەکانى (لاوک)ى ناحکومى لە وەرزى دووەمى چالاکییەکانى ساڵى خوێندنى 2021-2022 پێشانگایەکى هاوبەشى بۆ قوتابیانى بەشى شێوەکارى لە هۆڵى گەلەرەى میدیا کردەوە.
پارێزگارى هەولێر، دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەى تابلۆکانى، دەست خۆشى لەبەڕێوەبەر و مامۆستایانى پەیمانگاکە و قوتابیانى بەشداربووى پێشانگاکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.