لەسەرقەڵای هەولێر، ڕێورەسمێکی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم بەڕێوەچوو

لەسەرقەڵای هەولێر، ڕێورەسمێکی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم بەڕێوەچوو

شەوى شەممە 2022.4.2، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئالان حمەسەعید، وەزیری پەروەردە و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدای چاودێری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری لقی هەولێری مانگی سوری عێراقی و بەڕێوەبەری EJCC/پارێزگای هەولێر و ژمارەیەک لەو دایک و باوکانەی خاوەنی منداڵی ئۆتیزمن، دەزگای خێرخوازی بارزانی لەسەر قەڵای هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژی؟جیهانی ئۆتیزم لەژێرناونیشانی (ئۆتیزم ناتەواوی نییە، جیاوازییە، بەیەکەوە دەیانگەڕێنینەوە ناو کۆمەڵگا) ڕێورەسمێکی تایبەتی ئەنجامدا.
لەڕێورەسمەکەدا، دوای پێشکەشکردنی چەند وتارێک و نیشاندانی چەند چالاکییەک لەسەنتەری ئیماراتی بۆ چارەسەری ئۆتیزم، لەلایەن پارێزگاری هەولێر و بەرپرسانەوە خەڵات بەسەر منداڵانی توشبوو بە ئۆتیزم دابەشکرا.