بەگوژمەی زیاتر لە (80) هەشتا ملیۆن دینار، دەستکرا بەقیڕتاوکردنی شەقامی سەرەکی شاری شیاو

بەگوژمەی زیاتر لە (80) هەشتا ملیۆن دینار، دەستکرا بەقیڕتاوکردنی شەقامی سەرەکی شاری شیاو

پێش نیوەڕۆى شەممە 2022.4.2، ئومید خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسانی سەرۆکایەتی شارەوانی، پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقامی 20 مەتری و سەرەکی شاری شیاوی بەسەرکردەوە.
پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى پڕۆژەکە، کە بەگوژمەی (85,845,000) هەشتا و پێنج ملیۆن و هەشت سەد و چل و پێنج هەزار دینار، بەدرێژی 560م لەسەر 15%ی بودجەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی دوو جێبەجێدەکرێت، دەستخۆشى لە ئەندازیاران و تیمى سەرپەرشتیار و کرێکاران کرد و ئاماژەی بەوەدا لەئایندەیەکی نزیکدا، لەچوارچێوەی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، دەست دەکەینەوە بەگەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ هەموو ئەو شوێنانەی پێویستیان بەگەیاندنی خزمەتگوزارییە، بەتایبەتی ئەو جێگایانەی هەژارنشینن و کەمترین دەستی خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە.
گوتیشى: "وەکو پارێزگاى هەولێر بە پێى ئەو بەرنامە و پلانانەى لەچوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر دانراوه‌، بۆ ئەمساڵ 85 ملیار دینارە، ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتە ڕێگامان ئەمساڵ ژمارەیەکى زۆر لە پڕۆژەى خزمەتگوزارى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدەدەین".