بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، بنکەى مەشقى هەولێر بۆ تۆپى سەرمێز کرایەوە

بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، بنکەى مەشقى هەولێر بۆ تۆپى سەرمێز کرایەوە

دواى نیوەڕۆ پێنجشەمە 2022.3.31، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە وەرزشوانان و وەرزش دۆستان، لقى هەولێرى یەکێتى تۆپى سەرمێز، بۆپێگەیاندنى لاوان و پەرەپێدانى تواناکانیان، هۆڵى بنکەى مەشقى هەولێرى بۆ تۆپى سەرمێز کردەوە.
لەڕێورەسمی کردنەوەی هوڵەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لەمامۆستایان و سەرپەرشتانی بۆ کردنەوەی هۆڵەکە، هیوای سەرکەوتنی بۆ فێرخوازان و یاریزانەکان خواست.