بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، فیستیڤاڵى ڕەسەن بۆ بەرهەمە کوردەوارى و خۆماڵییەکان سازکرا
سەرلەبەیانى رۆژی پێنجشەممە 2022.3.31، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەبەردەم پارکى شانەدەر لە هەولێرى پایتەخت، فیستیڤاڵى ڕەسەن بۆ بەرهەمە کوردەوارى و خۆماڵییەکان سازکرا.
لەفیستیڤاڵەکەدا کە چەندین جۆرى خواردن و کەرەستە و کەل و پەلى کەلەپوورى کوردەوارى و جل و بەرگى ڕەسەنى کوردى نمایشکرابوو، دواى کردنەوەى فیستیڤاڵەکە و بەسەرکردنەوەى پێشانگاى فیستیڤاڵەکە، بەڕێز پارێزگارى هەولێر دەست خۆشى لە سەرپەرشتیاران و بەشداربووانى فیستیڤاڵەکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.