سەرۆکى حکومەتى هەرێم، زیاتر لە 7 ملیار و نیو دینارى بۆ چارەسەرکردنى ئاوى ماڵان لە هەولێر تەرخانکرد

سەرۆکى حکومەتى هەرێم، زیاتر لە 7 ملیار و نیو دینارى بۆ چارەسەرکردنى ئاوى ماڵان  لە هەولێر تەرخانکرد

لەسەر فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندیی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی (7,654,596,86) حەفت ملیار و شەش سەد و پەنجاو چوار ملیۆن و پێنج سەد و نۆەت و شەش هەزار و هەشتاو شەش دینار، بەمەبەستی چارەسەرکردنى گرفتى ئاوى خواردنەوەى ماڵان و لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەرى لەوەرزى هاوینى ئەمساڵ.
ئەم گوژمەى کە دیاریکراوە وەک پلانى کورتخایەن بۆ هاوینى ئەمساڵ خەرجدەکریت، بۆ پلانى درێژخایەن و چارەسەرکردنى گرفتى ئاوى ماڵان لە هەولێر و دەوروبەرى بۆ ماوەیەکى دوورمەودا، لەلایەن پارێزگاى هەولێر دیراسەیەکى هەمەلایەنە دارێژراوە و لیژنەیەکى مەیدانیش لەئێستادا کارى لەسەر دەکات.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر