بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، 16 هەمین فیستیڤاڵی یاری میللی سینی سینیانێ بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر،  16 هەمین فیستیڤاڵی یاری میللی سینی سینیانێ بەڕێوەچوو

شه‌وی دووشەممە 2022.4.11، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد کانی، بەرپرسی لقی2ی پارتی دیموکراتی کوردستان و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و ژمارەیەکی تر لەبەرپرسانی دیکە، 16 هەمین فیستیڤاڵی یاری میللی سینی سینیانێ لەسەنتەری خانەنشینی هەولێر بەڕێوەچوو.
جێگەی باسە، یاری سنی سنیانێ مێژوویەکی کۆنی ھەیە و ساڵانە لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزان، ئارەزوومەندانی ئەم یارییە لە دەوری یەکتر کۆدەبنەوە و تا نزیک پارشێو ئەم یارییە ئەنجام دەدەن. لە ھەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەھۆی کەشێکی تایبەت و بوونی چەندین پێکھاتە تیایدا، ساڵانە لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزان، یاریزانان ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی یاری سینی سنیانێ دەکەن و چەند یاریزانێک بەشێوەی تیم دابەش دەبن. ئه‌نجامدانی یارییه‌كه‌ شێوازێكی تایبه‌تی هه‌یه‌، هه‌ردوو تیمه‌كه‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتر داده‌نیشن و به‌ درێژایی یارییه‌كه‌ گۆرانی و قۆریات ده‌گوترێت.