پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند (لالۆ ڕەنجدەر)ى کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند (لالۆ ڕەنجدەر)ى کرد

دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 2022.4.11 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و هیوا سوعاد، سەرۆکى لقى هەولێرى سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان، لەماڵەکەى خۆى سەردانی هونەرمەندی دیارى بواری موزیک و گۆرانى کوردى (لالۆ ڕەنجدەر)ى کرد.
پارێزگارى هەولێڕ لەسەردانەکەیاندا، لە ڕەوشی تەندروستی هونەرمەندى پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوەی و گەڕانەوەى بۆ نێو ناوەندى هونەرى گۆرانى و موزیکى کوردى بە تەندروستیەکى باش بۆ خواست. پاشان لە چۆنیەتى ڕیڕەوى چارەسەرییە پزیشکیەکانى کۆڵییەوە و ئامادەیی هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکی نیشاندا بۆ چارەسەرکردنی.
جێگەی باسە، ماوەیەکە هونەرمەندی دیارى بواری گۆرانى و موزیکى کوردى (لالۆ ڕەنجدەر) باری تەندروستی ناجێگیرە.