پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لەبه‌رێوه‌به‌رى نوسینگەى ڕێکخراوى (WFP) لە هەرێمى کوردستان و عێراق کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لەبه‌رێوه‌به‌رى نوسینگەى ڕێکخراوى (WFP) لە هەرێمى کوردستان و عێراق کرد

سەرلەبەیانى رۆژی دووشەممە 2022.4.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە موئەیەد سەعید حەمیدى، به‌رێوه‌به‌رى نوسینگەى ڕێکخراوى خۆراکى جیهانى (WFP) لەهەرێمى کوردستان و عێراق کرد.
لەدیداەکەدا، کە بەڕێوەبەرى EJCC/ پارێزگاى هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەباره‌ى ڕەوشی ئاوارە و پەنابەران بەشێوەیەکى گشتى و پێشکەشکردنی هاوکاری و یارمەتی و خزمەتکردنیان لە دابینکردنی پێداویستی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی کەمپەکان كرا و هەردولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری نێوانیان كرده‌وه‌.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هه‌ولێر، سوپاس و پێزانینى خۆى ئاڕاستەى شاندى ناوبراو سەرجەم ڕێکخراوە جیهانى و کوردستانیەکان کرد لە بەرامبەر ئەو هەوڵ و یارمەتیانەى کە لە ڕێگەى بەڕێوەبەرایەتى EJCC/ پارێزگاى هەولێر پێشکەشی ئاوارە و پەنابەرانیان کردووە. هەروەها پوختەیەکى لە بارەى دوایین پەرەسەندنەکان و ڕەوشى ئاوارەکان بۆ شاندى میوان ڕوون کردەوە و هاوکارى ئەم جۆرە دەزگایانەى بە گرنگ وەسفکرد کە دەبنە هاوکارێکى باش بۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان و یارمەتیدانى ئاوارە و پەنابەران.
پاشان به‌رێوه‌به‌رى نوسینگەى ڕێکخراوى خۆراکى جیهانى (WFP) لەهەرێمى کوردستان و عێراق، سوپاسی ڕۆڵى پارێزگارى هەولێر و پارێزگاى هەولێرى کرد لە پەرەپێدانى پەیوەندیەکان و دروست کردنى پردى پەیوەندى لەگەڵ ڕێکخراوى خۆراکى جیهانى (WFP)، هەروەها ئاماژەى بە کار و پرۆژەکانى ڕێکخراوەکەیاندا کرد بۆ کەمپى ئاوارەکان لە کەمپەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر.