سوودەکانی بەنداوی بەستۆرە

سوودەکانی بەنداوی بەستۆرە

سوودەکانی بەنداوی بەستۆرە

وەك ئاشکرایە کابینەی نۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەگی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری و دروستکردنی بەنداو دەدات، ئەمرۆش بەنداوی بەستۆرە لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێم بەردی بناغەی لەلایەن رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەیئ هەرێمی کوردستان دانرا…

هەندێک لە تایبەتمەندی و سوودەکانی بەنداوی بەستۆڕە دەخەینە روو لەوانە:

- بەنداوەکە له جۆری خاکییە، 30 مەتر بەرز دەبێت، توانای گلدانەوەی 20 ملیۆن مەتری سێجا ئاوی دەبێت.

- لە 100%ی بەنداوی بەستۆرە بە توانا و شارەزایی ناوخۆیی دروست دەکرێت..
واتە دەرفەتی کار بۆ ناوخۆ فەراهەم دەکات …

- بەهێز کردنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان بەگشتی و ناوچەکە بە تایبەتی …

- پێشخستنی سامانی ماسی، ئەمەش وادەکات هاوڵاتیان ڕوو لەخواردنێکی تەندروست بکەن و زیادەکەشی بنرێتەوە دەرەوە …

- بوژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری لەو ناوچانەی کە بەنداوەکانی لێ دروست دەکرێت، ئەمەش نەک هەرسوودی زۆری دەبێت بۆ جوانترکردنی ناوچەکە بەڵکو دەبێتە هۆی سەرنج ڕاکێشانی گەشتیار و بەدەستهێنانی سوودی مادی لەسەردانی کردنی ئەو گەشتیارانەوە …

- وەك سەلمێندراوە و بەپێی چەندین توێژینەوە نێودەوڵەتی کێشەی ئایندەی ناوچەکە لەسەر ئاو دەبێت بەهۆی کێشەی گەرم بوونی زەوی و کەم بوونەوەی ئاو و بەرنامەی وڵاتان، ئەمە لە خۆیدا دیار خەری ئەوەیە کە بەنداوی بەستۆرە چەند گرنگە بۆ گەرەنتی کردنی ئاسایشی ئاو…

- پاراستن ئاوی ژێر زەوی لەمەترسی کەم بوونەوە، ئەوە ڕوونە لەم چەندساڵەی دواییدا ئاوی ژێر زەوی بەئاستێکی زۆر دابەزیوە و کەمی کردووە تەنانەت هەندێک لەبیرە ئاوییەکان وەشکی کردووە،…کەواتە جێ بەجێ کردنی بەنداوی بەستۆرە ئاوی ژێر زەوی ناوچەکە بۆ ئاستێکی باش بەرزەدەکاتەوە…

- لەڕووی دەرونییەوە دڵنیایی دەدات بەهاوڵاتیانی هەولێر کە ڕووبەڕووی بێ ئاوی نابنەوە،

- ڕێگردەبێت لەڕوودانی لافا و زیانگەیاندن بە گوند و شاردێ و شارچکە و شارەکان…

سەرباری چەندین سوودی دیکە کە بەتەواوبوونی پرۆژەی بەنداوی بەستۆرە هەولێر تێدا سوودمەندی گەورە دەبێت …