پارێزگاری هەولێر، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی جزیرێی کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی جزیرێی کرد
ئەمڕۆ هەینی 2024.5.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری شوان زراری، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و هێمن موراد، بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵی هەولێر و شاندى یاوەرى، لە پێناو بە هێزکردنى پەیوەندییەکان و جوڵە و ڕهوشی بازرگانی لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل - خابوور، سەردانى ژووری بازرگانی و پیشەسازیی جزیرێی کرد و لەلایەن عومەر فارووق، سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى جزیرێ و بەشێکى دیکە لە ئهندامانى ژوور پێشوازى لێکرا.
له دیدارەکەدا پارێزگارى ههولێر تیشكی خستهسهر ڕەوشی ئابووری و چۆنیەتى بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى جزیرێ، هەولێر و وجولە و ڕهوشی بازرگانی لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل - خابوور و بەرەوپێشبردنى دۆخى ئابوورى و پیشەسازى و بازرگانى و وەبەرهێنان لە نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى تورکیا، لەوبارەیەشەوە تەئکیدى لەسەر ئەوە کردەوە، وهكو پارێزگای هەولێر هەموو هەولێک بۆ گەشەسەندن و پەرەپێدانی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی خراوەتە گەڕ و لە چوارچێوەى ڕێکار و یاسا وڕێنماییە بەرکارەکانى هەرێمى کوردستان، هەموو ئاسانکارییەک پێشکەش بە هەموو ئەو کۆمپانیا و بازرگانان و وەبەرهێنەرانى وڵاتانى تورکیا دەکەین تاکو ڕۆڵیان هەبێت لە بەرەوپێشبردن و پێشخستن و پهرهپێدانی بازرگانى و پیشەسازی و وەبەرهێنان لە هەولێرى پایتەخت.
لای خۆیەوەسەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى جزیرێ وێڕاى خۆشحاڵى خۆى بە سەردانەکەى پارێزگارى هەولێر، جەختى لەسەر پتەوکردنى پەیوەندییە پیشەسازى و بازرگانییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتەکەى کردەوە.
لە کۆتاییشدا لەلایەن پارێزگارى هەولێر دیاری پارێزگای هەولێر، پێشکەش بە سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى جزیرێ کرا، لەلایەن سەرۆکی ژوورى بازرگانى و پیشهسازی جزیرێش، دیارى ژوورى پێشکەش بە پارێزگارى هەولێر کرا.