بە گوژمەی زیاتر لە (86) ملیۆن دینار، پڕۆژەى چاککردن و کۆنکرێتکردنى بەشێک لە کۆڵانەکانى گردجوتیارى جێبەجێدەکرێت

بە گوژمەی زیاتر لە (86) ملیۆن دینار، پڕۆژەى چاککردن و کۆنکرێتکردنى بەشێک لە کۆڵانەکانى گردجوتیارى جێبەجێدەکرێت

نیوەڕۆى رۆژی یەکشەممە 2022.4.10، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پڕۆژەى چاککردن و کۆنکرێتکردنى بەشێک لە کۆڵانەکانى گردجوتیارى بەسەرکردەوە کە بە گوژمەی (86,325,000) هەشتاو شەش ملیۆن و سێ سەد و بیست و پێنج هەزار دینار لەسەر داهاتی 15%ى سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە درێژی 410م2 لەلایەن کۆمپانیای محمد شهاب جێبەجێ دەکرێت.
لەبەسەرکردنەوەکەیدا پارێزگارى هەولێر، لەنزیکەوە لەچۆنیەتى بەڕێوەچوونى پڕۆژەکەى کۆڵییەوە و دەستخۆشى لە ئەندازیار و کرێکار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد کە بەڕێکو پێکى کارەکانیان ئەنجامدەدەن.