پارێزگاری هەولێر، گارگەی مافوری هەریری بەسەرکردەوە
لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ناحییەی هەریر و بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەڕەوشی ناوچەکە، نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 2022.4.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسى لقى24ى سەفینى پارتی دیموکراتى کوردستان و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نزار مەلاغەفار، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و ئیبراهیم شێخەڵا، قایمقامی قەزایی شەقڵاوە و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەری ناحییەی هەریر، گارگەی مافوری هەریری بەسەرکردەوە.
لەسەردانەکەیدا پارێزگاری هەولێر، لەنزیکەوە لەکێشەو کەم و کوڕییەکان و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆڵییەوە و دڵنییای کردنەوە هەرچی لەتوانادابێت بۆ هاوکاری و پاڵپشتییان درێغی ناکات.
جێگەى باسە، كارگه‌ی مافوری هه‌ریر له ساڵی 1997 دامه‌زراوه و زۆربەی فه‌رمانبه‌ره‌كانی كارگەكە كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كانن و به‌رهه‌می چنینی ساڵانه‌ی ئه‌و كارگه‌یه 36 مه‌تر چوارگۆشه‌یه كه زۆرینه‌ی تابلۆی دیوارن و په‌یوه‌ستن به شوێنەوار و مێژووی كوردستان، به‌رهه‌می چنینی ده‌ستی ئه‌و ئافره‌تانەی كار لەم کارگەیە ده‌كه‌ن یه‌كێكه له‌باشترین به‌رهه‌مه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.