بەئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یاری نێوان هەولێر و زاخۆ بەڕێوەچوو
شەممە 2022.4.30، بەئامادەبوونی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەنێو یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری، یاریی دێربی کوردستان لە خولی نایابی عێراق، لەنێوان یانەی هەولێر و یانەی زاخۆ بەڕێوەچوو.
لەیاریەکی بەهێزدا لەنێوان هەردوو یانە، یانەی زاخۆ توانی بە 3 گۆڵ بەرامبەر 1 گۆڵ لەیانەی هەولێر بباتەوە.