پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و كوردستان به گشتیی و هەولێری پایتەخت به تایبه‌تی و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و کارمەندانی دەزگا ئەمنیی و هێزەکانی ناوخۆ‌و فه‌رمانبه‌رانی دام و ده‌زگاکانی دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارییه‌کان ده‌كه‌ین.
لە خوای گەورە داواکارین ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی ڕەمەزانی لەهەموو لایەک قەبوڵکردبێت و ئەم جەژنە ببێتە مایەی ساغ و سەلامەتی و تەندروستی و کۆتاییهاتنی ناخۆشییەکان.
دووبارە جەژنی هه‌موو لايه‌ك پيرۆزبێت
ئومێدخۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2022.5.1