پارێزگاری هەولێر، بازاڕی قەزایی خەباتی بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، بازاڕی قەزایی خەباتی بەسەرکردەوە

یەکشەممە 2022.5.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی بازاڕ و کاسبکارو دوکاندارن، بەیاوەری کوێستان ئەحمەد، قائیمقامی قەزایی خەبات و عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، بازاڕی قەزایی خەباتی بەسەرکردەوە.
لەبەسەرکردنەوەکەیدا پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، لەنزیکەوە لە ڕەوشی بازاڕی کۆڵییەوە و گفتوگۆی لەگەڵ کاسبکار و دوکانداران و هوڵاتیان کرد.