پارێزگاری هەولێر، جەژنی لە خانەی نەوجەوان و منداڵان کرد
دووشەممە 2022.5.2، پارێزگاری هەولێر، لەیەکەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، بەیاوەری یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، سەردانی خانەی نەوجەوانان و منداڵانی کوڕان و کچانی هەولێری کرد و جەژنی لەگەڵ منداڵانی خانەی ناوبراو کرد.
پاشان لەڕێورەسمێکدا، دیاری و جەژنانەی بەسەر کوڕان و کچانی خانەی نەوجەوانان و منداڵانی هەولێر دابەشکرد.