پارێزگاری هەولێر سەردانی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوکی هێزەکانی پێشمەرگەی کرد

پارێزگاری هەولێر سەردانی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوکی هێزەکانی پێشمەرگەی کرد

دووشەممە 2022.5.2، بەمەبەستی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەانی پیرۆز، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی کرد و لەلایەن فەماندە و ئەفسەرانەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا .
لەسەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، ڕۆڵ و قارەمانیەتی و قوربانیدانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی بەتایبەتی لەشەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش و ئەو سەرکەوتنە مەزنانەی بەدەستیانهێناوە بەرز نرخاند، هەروەها سوپاس و ستایشی هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەکانی كرد لە بەرانبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان و پاراستنی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتییانی.
پاشان پارێزگاری هەولێر دوای نیوەڕۆ خوانێک لەگەڵ فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەنگەری میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوک، کۆتایی بەسەردانەکەی هێنا.