پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەی گەشتیاری ئەکوا پارکی کردەوە

پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەی گەشتیاری ئەکوا پارکی کردەوە

دووشەممە 2022.5.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەڕێورەسمێکدا بەئامادەبوونی قائیمامی ناوەند و قائیمقامی شەقڵاوە و ژمارەیەکی تر لەپەرلەمانتاران و بەرپرسانی دیکە، پڕۆژەی گەشتیاری ئەکوا پارکی لەشاری هەولێر کردەوە.
پارێزگاری هەولێر دوای کردنەوەی پڕۆژەکە و بەسەر کردنەوەی بەشەکانی، دەست خۆشی لە سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرانی پڕۆژەکە کرد و هەموو پاڵپشتیەکی پارێزگای هەولێریشی بۆ دوپاتکردنەوە.