پارێزگاری هەولێر، سەردانی هێزەکانی پۆلیسی کرد
2022.5.2، بەمەبەستی جەژنەپیرۆزە و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچوون و بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لەڕۆژانی جەژن، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، سەردانی هێزەکانی پۆلیسی کرد.
لەسەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای جەژنە پیرۆزە، ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی سەرجەم هێزەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆی كرد و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و ئەفسەر و كارمەندان كرد لە بەرامبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان، بەتایبەتی لەڕۆژانی جەژن.