لەهەولێر، نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوامە

لەهەولێر، نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوامە

لەڕێگەی تیمی چاککردنەوەی شەقامەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی پێنجى سەر بەسەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و کارگەی قیڕی شارەوانیی هەولێر، لە ماوەی ڕابردوودا هەڵمەتی چاککردنەوە و ڕێكخستنەوەی شەقامی نێوان 40م و 100م و چەند شوێنێكی تر بەڕێوەچوو و لە ئێستاش هەڵمەتەکە بەردەوامە بۆ چاککردنەوەی شکست و چاڵی شەقامەكان لەنێو شاری هەولێر.