جێگری پارێزگاری هەولێر، بەشداری لەپرسەی خەلیفەی ئیمارات کرد

جێگری پارێزگاری هەولێر، بەشداری لەپرسەی خەلیفەی ئیمارات کرد

رۆژی شەممە 2022.5.14، هێمن قادر، جێگری پاریزگاری هەولێر، بەنوێنەرایەتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی و بەشداریکردن لەپرسەی کۆچی دوایی خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی ئیمارات، سەردانی کونسڵخانەی گشتیی وڵاتی ئیماراتی کرد و لەلایەن ئەحمەد ئەلزاهیری، کونسوڵی گشتی ئیمارات لەهەولێر بەگەرمی پێشوازی لێکرا.
جێگری پارێزگاری هەولێر، پرسە و سەرەخۆشی پارێزگاری هەولێر و خۆی و خەڵکی شاری هەولێری ئاڕاستەی و بنەماڵە و سەرکردایەتی و گەلی ئیمارات کرد و رایگەیاند: "لەبونەیەوە لەدڵەوە خەمبارین، بە ناوی بەڕێز پارێزگاری هەولێر و خۆم و تەواوی هاوڵاتییانی شاری هەولێر، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی جەنابتان و لەڕێگەی ئێوەشەوە لە سەرجەم گەلی ئیماراتی برا دەکەین".
لەلایەن خۆیەوە، ئەحمەد ئەلزاهیری، کونسوڵی گشتی ئیمارات لەهەولێر، بەناوی خۆی و دبلۆماتکارانی کونسڵخانە، سوپاسی پارێزگاری هەولیر و جێگری پارێزگار کرد بۆ بەشدارییکردنیان لە پرسەی کۆچی دوایی خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی ئیمارات.