بەشێک لە شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی هەڤاڵان، نۆژەن دەکرێتەوە

بەشێک لە شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی هەڤاڵان، نۆژەن دەکرێتەوە

لەچوارچێوەی پڕۆسەی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی شەقامەکان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی سەربە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەست بە هەڵمەتێکی فراوان کراوە.
لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا، لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوەی شەقامی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چوار، دەست بە قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی چاڵ و شکستەکانی شەقام و کوڵانەکانی گەڕەکی هەڤاڵان کرا.