"ڕێکخستنی شوستە و شەقامی بەحرکە"

بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی ڕێگاکانی هاتووچۆی هاوڵاتییان و ڕێگری کردنە لە بەکارهێنانی موڵکی گشتی بۆ کاری تایبەت، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەهاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی هاتووچۆ و پۆلیسی شارەوانی لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی2، دەستیان کرد بە هەڵمەتی رێكخستنەوەى شەقامی بەحرکە و لادانى سەرپێچیی و زێدەڕۆییەکانی سەرشەقام و شوستەکانی و ڕێکحستنەوەی ڕێگاکە.