پارێزگاری هه‌ولێر لەگەڵ شاره‌داری فڕانک لی کۆبۆوە
لەچوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەککگرتووەکانى ئەمریکا، سێشەممە 2022.5.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، له‌گه‌ڵ ئاندی ئۆگلس، شاره‌داری فڕانک لی کۆبۆوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى، ڕه‌وشى عيراق به‌گشتى و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا و لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و به‌رده‌واميى پشتگيرييان بۆ هه‌رێمى كوردستان به پێويست زانى.
جێگەى باسە، چەند ڕۆژێکە شاندێکى پارێزگاى هەولێر بەسەرۆکایەتى پارێزگارى هەولێر و ئەندامیەتى قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ند، سه‌رۆكی شاره‌وانی هەولێر، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتى ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و سەرۆکی کۆمسیۆنی بوژاندنەوەی قەڵات و ژماره‌یه‌ك خاوەنکار، به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی پەیوه‌ندییه‌كان و بەدەستهێنانى دەستکەوتى زۆر و سوود وه‌رگرتنە لە ئه‌زموونی ئه‌م وڵاته بۆ زیاتر پێشكه‌وتنی هه‌ولێر، سەردانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکایان کردووە.