پارێزگارى هەولێر، لهگهڵ ڕهوهندی کوردی لهشارى ناشفیڵ کۆبۆوە
لەچوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەککگرتووەکانى ئەمریکا، ئێوارەى دووشەممە 2022.5.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى بەیان سامى عەبدولڕەحمان، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا، لهگهڵ ڕهوهندی کوردی له ناشفیڵ کۆبۆوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، کە بەشێکى زۆر لە ڕهوهندی کوردی له شارى ناشفیڵ و دۆستانی کورد و سیاسهتمهدارانی ئهمریکی دۆستی کوردستان و ئەندامانى شاندى پارێزگاى هەولێر ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر لەگوتارێکدا، باسى لە ڕۆڵ و کاریگەرى ڕەوەندى کوردى لەشارى ناشفێڵ کرد و ڕایگەیاند: "شانازى بە ڕەوەندى کوردستانى دەکەین لە شارى ناشڤێڵ، جێگەى سەربەرزین لەو ڕۆڵە گەورەیەى دەیگێڕن بۆ پاراستنى کەلتوورى کوردستان وپشتیوانیتان لە ئەزموونى هەرێمى کوردستان". گوتیشى : "وەکو حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگاى هەولێر سوپاس و پێزانیمان هەیە بۆ هەوڵەکانتان و ڕۆڵى کاریگەریتان لەپێناو دروستکردنى دەستە خوشکى لەنێوان شارى ناشڤیڵ و شارى هەولێرى پایتەخت و بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکان".
پاشان لهلایهن لێژنهی ناوچهی ناشفێڵی پارتی دیموکراتى کوردستان، ئێوارە خوانێک بۆ شاندى پارێزگاى هەولێر بەسەرۆکایەتى پارێزگارى هەولێر و ئامادەبوونى نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا و دۆستانی کورد و سیاسهتمهدارانی ئهمریکی دۆستی کوردستان و بەشێک لە ڕەوەندى کوردى شارى ناشفێڵ ڕێکخرا.