پارێزگارى هەولێر، لەگەڵ ژووری بازرگانی شاری ناشفیڵ کۆبۆوە
لەچوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەککگرتووەکانى ئەمریکا، دووشەممە 2022.5.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى بەیان سامى عەبدولڕەحمان، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا، سه‌ردانی ژووری بازرگانی شاری ناشفیڵى کرد و لەگەڵ سه‌رۆکی ژوورى بازرگانى ناشفێڵ و ئه‌ندامانی ژوور کۆبۆوە.
لەکۆبوونەوەیەکدا کە هەریەک لە نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ى ئەمریکا و به‌رپرسی دیسکی ئابووری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر جگە لەوەى باسى لە ئالوگۆڕى بازرگانى و دۆزینەوەى دەرفەتى کار بۆ کۆمپانیاکانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و سوود وه‌رگرتن لە ئه‌زموونی ئه‌م وڵاته بۆ زیاتر پێشكه‌وتنی هه‌ولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان کرد، جەختى لەوە کردەوە وه‌كو پارێزگای هەولێر، هەموو هەولێکى خۆمان خستۆتەته‌گه‌ڕ بۆ گەشەسەندن و پەرەپێدانی ئابووریی و بازرگانی و پیشەسازیی لەهەولێرى پایتەخت، ئاماده‌ین هەموو ئاسانکارییەکی یاسای و کارگێڕى پێشکەش بە کۆمپانیاکان و بازرگانانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بکەین تاوەکو ڕۆڵ و کاریگەریان هەبێت لە بەرەوپێشبردن و پێشخستن و په‌ره‌پێدانی بازرگانى و پیشەسازی و وەبەرهێنان لەهەولێرى پایتەخت.
جێگەى باسە، سه‌ردانی شاندى پارێزگاى هەولێر بەسەرۆکایەتى بەڕیز ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئەندامیەتى قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ند، سه‌رۆكی شاره‌وانی هەولێر، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتى ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و سەرۆکی کۆمسیۆنی بوژاندنەوەی قەڵات و ژماره‌یه‌ك خاوەنکار بۆ ویلایەتە یەککرگتووەکانى ئەمریکا، به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی پەیوه‌ندییه‌كان و بەدەستهێنانى دەستکەوتى زۆر و سوود وه‌رگرتنە لە ئه‌زموونی ئه‌م وڵاته بۆ زیاتر پێشكه‌وتنی هه‌ولێر. له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیدا وابڕایە بەڕێز پارێزگارى هەولێر بەیاوەرى شاندى یاوەرى سه‌ردانی واشنتن بکات و چه‌ندین دیداری گرنگ ئه‌نجام بدات.