پارێزگاری هه‌ولێر، لەگەڵ یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئەمریکا و به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری عێراق و ستافی کاروباری ئاواره‌کان کۆبۆوە
رۆژی هەینى 2022.5.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى بەیان سامى عەبدولڕەحمان، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەئەمریکا، لەدیوانى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا، لەگەڵ یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئەمریکا و به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری عێراق و ستافی کاروباری ئاواره‌کان لەوەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا کۆبۆوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى ئەوەى وەکو حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگاى هەولێر سوپاسى پاڵپشتى و هاوکاری حکومەتى ئەمریکا کرد لە هاوكارى و پشتگیریى بۆ هه‌رێمى كوردستان بەتایبەتى لەشەڕى دژ بە تیرۆرستانى داعش، جەختى لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە.
لەتەوەرێکى تر‌ى کۆبوونەوەکەدا، پاریزگارى هەولیر باسى لەبارو دۆخى عێراق بەگشتى و هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى بۆ لەناوبردنى یەکجارەکى داعش و دۆخى سیاسى و ئابوورى و مرۆیى و ئەو ئارامى و ئاسایش و پێشکەوتنانەى لەهەرێمى کوردستان بەرقەرارە کرد و پشتگیریى و هاوکارى ئەمریکاى بۆ هه‌رێمى كوردستان و هێزى پێشمەرگەى کوردستان به پێویست زانى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆرستانى داعش و نه‌هێشتن و له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كیى داعش لەپێناو سەقامگیربوونی ناوچەکە.
لەلایەن خۆیانەوە یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئەمریکا و به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری عێراق و ستافی کاروباری ئاواره‌کان لەوەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا، ستایشی رۆڵى حکومەتى هەرێمى کوردستانیان کرد لەبەرامبەر لەخۆگرتنى ئاوارە و پەنابەران و هەموو ئەو پێشکەوتنە سیاسى و دیموکراسى و ئابوورى و ئاوەدنکردنەوەى لەناوچەکە ڕوویانداوە، جەختیشیان لەوەکردەوە کە حکومەتی هەرێمى کوردستان هاوبەشێکی گرنگە بۆ ئەمریکا، دۆستایەتی دێرینی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان لە بەها دیموکراسیە هاوبەشەکانمانەوە سەرچاوەی گرتووە.