بەسەرکردنەوەی قۆناغی سێیەمی شەقامی 150 م
پاشنیوەڕۆی چوارشەممە 2022.5.25، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە یاوەریی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانی پارێزگاری هەولێر، كارەكانی قۆناغی سێیەمی پرۆژەی ستراتیجیی شەقامی 150 مەتریی بازنەیی خێرای هەولێریان بەسەرکردەوە.
جێگەی باسە، قۆناغی سێیەمی شەقامی 150 مەتریی بازنەیی خێرا، بە گوژمەی 95 ملیۆن دۆلار دروست دەكرێت كە پێكهاتووە لە 3 بەرزەپرد و 2 نزمەپرد، لەگەڵ زیاتر لە 40 ئاوبەری سندووقیی قەبارەی جۆراوجۆر و بە درێژایی 30 كیلۆمەتر پەرژینی خۆپارێزی بۆ دانراوە و هەموو مەرج و هێماكانی هاتوچۆ بە پێشكەوتووترین شێوە تێیدا ڕەچاو كراون.