بەئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، ڕێزلێنان پێشکەش بەو مامۆستا ئاینیانە کرا کە خاوەنی بروانامەی ماستەرو دکتۆران

بەئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، ڕێزلێنان پێشکەش بەو مامۆستا ئاینیانە کرا کە خاوەنی بروانامەی ماستەرو دکتۆران

دوای نیوەڕۆی دووشەممە 2022.5.30، بەئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.عەبدوڵڵا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و وەیسی سەعید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و حاجی تەیب، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لەمامۆستایانی ئاینی، بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای ھەولێر ڕێورەسمێکی تایبەتی بۆ پێشکەشکردنی ڕێزلێنانی بەو مامۆستا ئاینیانەی خاوەن بروانامەی ماستەر و دکتۆران سازکردو لەلایەن وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و پارێزگاری هەولێر، ڕێزلێنان پێشکەش بەو مامۆستا ئاینیانە کرا کەخاوەنی بروانامەی ماستەرو دکتۆران.