مۆڵەتی دروستکردنی خانوو بۆ بەشێک لە زەوییەکانی کەرتی ٣ هەزاری سێبەردان دەست پێدەکات
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، مۆڵەتی ڕێگەپێدانی دروستکردنی خانووی لە بەشێکی زەوییەکانی کەرتی سێ هەزاری گەڕەکی سێبەردان خستە بواری جێبەجێکردنەوە، لە داهاتووشدا کار لەسەر بەشەکانی دیکەش دەکرێن.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٩/٥/٢٠٢٢ لە ڕێگەی نووسراوی فەرمی (٧٣٢٣)کە واژووی سەرۆکی شارەوانی لەسەرە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ کراوە بۆ جێبەجێکردن، ڕێگەپێدانی بۆ دروستکردنی خانوو لە بەشێکی زەوییەکانی کەرتی سێ هەزاری گەڕەکی سێبەردان خستە واری جێبەجێ کردنەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بۆ بەشەکانی دیکەش لە هەوڵدایە و بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆئەوەی لە داهاتوودا ڕێگەپێدان بۆ بەشەکانی دیکەش دەست پێبکات.
ئەو هاوڵاتیانەی کە خاوەنی ئەو زەوییانەن کە سەرەبلۆکیان بۆ داندراوە و ڕێگای شەقامیان بۆ کراوەتەوە دەتوان لە ڕۆژی دووشەممە ٣٠/٥/٢٠٢٢ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ بکەن بۆ وەرگرتنی ڕێگەپێدانی دروستکردنی خانوو.